گەلەریی جیهان پەیکەرسازانی عێراق لە هەولێر کۆدەکاتەوە

گەلەریی جیهان پەیکەرسازانی عێراق لە هەولێر کۆدەکاتەوە

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان، لە نوێترین چالاکیی هونەری خۆیدا، لەگەڵ دەستەیەک لە هونەرمەندانی پەیکەرسازی بە ناوی (ئەزامیل)، کە دامەزراوەیەکی هونەرییە و لە ساڵی ٢٠١٥ لە بەغدای پایتەختی عێراق لەسەر دەستی کۆمەڵێک پەیکەرتاشی ناسراو دامەزراوە پێشانگایەکی هونەری لە هەولێر دەکاتەوە، کە بەشێکە لە هونەر و داهێنانی هونەرمەندانی بەشداربوو، کە لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا تا بە ئەمڕۆ دەگات سەرقاڵی نوێگەرین لە نێو بزوتنەوەی هونەری پەیکەرتاشیدا.

گەلەریی جیهان پەیکەرسازانی عێراق لە هەولێر کۆدەکاتەوە

لەم بارەیەوە ئەندازیار بورهان سابیر سەرۆکی ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان بە «گۆڤاری گوڵان»ـی ڕاگەیاند: پڕۆژە هاوبەشەکەمان لەگەڵ ئەو گرووپە هونەرییە خاوەن ئەزموونەی کە ژیانیان پێشکەش کردووە بە هونەری ڕەنگ و داتاشینی بەرد و پێشکەش کردنی دەیان پەیکەری کەسایەتیيەکان و بە دیکومێنت کردنی کارەساتە نامرۆییەکانی لە عێراق، زەمینە خۆشکەرە بۆ ئاشنابوون بە کولتووری هاوبەشی نێوان ئێمە و هونەرمەندانی عەرەب و ئاشناکردنی زوڵم و تاوانکارییەکان لە ساڵانی پەنجاکان تا دەگات بە کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو، کە هونەرمەندان هەوڵیانداوە بە هونەر ئازارەکانیان دەربڕن، بۆیە لەم پڕۆژە هاوبەشەی جیهان و هونەرمەندانی عەرەب دەمانەوێت ئامادەبووانی سەنتەرەکەمان لەم دیدارە هونەرییەدا بەبیر هێنانەوەیەک بکەین و مێژوو بە پەیکەر نیشانی بینەر بدەین.

گەلەریی جیهان پەیکەرسازانی عێراق لە هەولێر کۆدەکاتەوە
گەلەریی جیهان پەیکەرسازانی عێراق لە هەولێر کۆدەکاتەوە
Top