لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی كوردی(ئەسپ)نمایش دەكرێت
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە كارو چالاكییەكانی بەردەوامەو بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە, لە شاری سلێمانی هەڵدەستێت بە نمایشێكی سینەمایی بۆ فیلمێكی كوردی .
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بە هەماهەنگی لەگەڵ سینەما سالم نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی(ئەسپ) ڕێكدەخات,كە ئەم فیلمە هونەرمەند(مەهدی ئومێد) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوەو ژمارەیەك ئەكتەری سینەمایی كوردی بەشدارییان تێدا كردووە .
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 4/9/2023 كاتژمێر 5ی ئێوارە نمایشی ئەم فیلمە بەڕێوەبچێت,بینینی فیلمەكە بەخۆڕاییەو هاتن بۆ هەمووانە .
(ئەسپ) فیلمێكی مێژووییە ساڵی 2005 بەرهەم هاتووە و باس لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دەكات,ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لە سەرەتاكانی ئازادیی شاری كەركوك دەكات كاتێك خانەوادیەك دەگەڕێنەوە دەبینن كە ماڵەكەیان داگیركراوە بۆیە چیرۆكەكان لێرەوە دەستپێدەكات و لەدواییدا چەندین كێشەی دیكەی لێ دەكەوێتەوە, ستافێكی بەتوانا كاریان لەم فیلمە سینەماییە كردووەو نزیكەی 20كەس لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا بەشدارن .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
