قووڵترین بیر لەسەر زەویدا

قووڵترین بیر لەسەر زەویدا

ئەو بیرە بۆ ماوەی ١٩ ساڵ كاری تێدا كراوە، بیری كۆلایە لەسەر خاكی ڕووسیا و لەسەردەمی یەكێتیی سۆڤێتی جاران لە باكووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە هەڵكەنراوە، قووڵیی ئەم بیرە ١٢ هەزارو ٢٠٠ مەترە و یەكسانە بە چارەكی ئەستووری توێكڵی زەوی، كە زانا جیۆلۆجییەكان بە ٤٢ كیلۆمەتر مەزەندەیان كردووە، ئەم بیرە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٩ لێدراوەو بودجەكەشی لەلایەن حكومەتی ڕووسیاوە دابین كرا، ئامانج لێی ئاشنابوون بوو بە نهێنییە دەست بۆ نەبراوەكانی ناوەخنی زەوی، كە تائێستا بەشێكی زۆری بە پەنهانی ماوەتەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە؛ ئەم هەنگاوەی مرۆڤایەتی زۆر بچوكە، چونكی ئەگەر كرۆكی زەوی بەپێوەر وەربگرین كە ٦ هەزارو ٣٨٠ كیلۆمەتر لە ڕووكاری زەوییەوە دوورە، ئەوا دەردەكەوێت ئێمە تەنها 0.2١٩ ٪ ی ئەستووریی زەویمان بڕیوە، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ١٩٨٩دا بەهۆی پلەی گەرمای بەرزەوە كە گەیشتە ١٨٠ پلەی سەدی بەیەكجاری وەستێنرا، چونكە ئامێرەكانی هەڵكەندن پەكیان كەوت و توانای بڕینی زیاتریان نەما و جارێكی تر سرووشت باڵادەستیی خۆی بەسەر هەوڵەكانی ئێمەدا سەپاند!

 

Top