ڕازیانەی بەتام و چێژ
ڕووەكێكە لە كوردستان و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی هەیە، بەتایبەتی ناوچەی دەریای سپیی ناوەڕاست و هیندستان، هەروەها خوارووی فەرەنسا و ئێران و هیندستان و ڕووسیا و سكسۆنیا،كە بۆ بەكارهێنانی پزیشكی دەچێنرێت، لە كۆنەوە ناسراوە و لە سەردەمی ڕۆمەكانەوە لەلایەن پلینی ٢٠ جۆر ڕازیانە نووسراوە، مار دەیخوات كاتێك بەرگەكەی دادەكەنێت و چاوی خۆی لە ڕازیانە دەخشێنێ تاوەكو چاوی بەهێز بێت، لە سەدەكانی ناوەڕاست لە ئەوروپا وا گومان دەكرا كە بۆ سیحر و چاوەزار باشە، بۆیە لە ماڵەكان هەڵیاندەواسی، هەروەها وەك خۆراكیش بەكاریان هێناوە. لە بەریتانیا ناوی هاتووە پێش داگیركردنی لەلایەن ڕۆمەكانەوە، لە ساڵی ٩٦١ی زاینی لە كتێبەكانی ئیسپانیا ناوی هاتووە. ئیمپڕاتۆر شارلمان ڕۆڵی زۆری هەبووە لە بڵاوكردنەوەی ڕازیانەدا، لە نوسینەكانی گیرارد و پاركینسۆن لە ساڵانی ١٩٥٦ و ١٦٤٠ ناویان هاتووە، پێكهاتەكەی بریتییە لە زەیتی هەڵچوون ٤.٥٪ ستراگۆن، ئەوانیش بریتین لە زەیتی (ئەنیتۆل ٥٠-٦٠٪ و فینكۆن ١٨-٢٢٪ و پینین ئەلفا و فینالدرین)، - ترشی ئەنیسیك و لیمۆنین و ئەنیسیك الدیهاید، ڕازیانەیە گیایەكی یەك ساڵەیە گەڵای دەزولەییە و ڕەنگی سەوزێكی كاڵە لە كۆتایی لقەكانیدا گوڵێكی چەتریی ڕەنگ زەردی دەردەكات، وڵاتی ئەم گیایە ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی مەدینەیە، هەر لە زووەوە ئەم گیایە بە دەرمان ناسراوە، پێویستە تۆوەكەی بگات بەڵام نەوەرێت، چونكە زۆر ناسكە و پێویستە شەونمی هەر لەسەر بێت كە دەبڕدرێت، گوڵ و گەڵاكەی بۆ درەمان دەشێت و پێویستە لە سێبەردا وشك بكرێت، یان بە دەزگای وشككردنەوە لەژێر (٣٠) پلەی سیلیزی زەیتی لێ وەردەگیرێت.
