پێڵاوێك دەچێتەوە شوێنی خۆی
May 8, 2023
رەنگا و ڕەنگ
وڵاتی ژاپۆن جۆرە پێڵاوێكیان دروست كردووە كاتێك لە شوێنێك بۆ شوێنیكی دیكە لە پێ دەكەیت، دواتر كە بۆ ماوەیەك كارت پێی نەما خۆی دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی، ئەو كارەش بە بەستنی كۆمەڵێك تایە كە لە ژێرەوەی پێڵاوەكان نقوم كراون، ئەنجام دەدرێت، كاتێك كاتی كۆتایی گەڕانەوەی پێڵاوەكان دێت، تایەكان دێنە دەرەوە و بە هەستەوەرێكی زیرەك دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی بۆیان تەرخان كراوە، كە بە پرۆسێسەرێكی زیرەك و پاتریی بارگاویكەرەوە و شەپۆلی وایفای كاردەكات، ئەو پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای (نیسان) بەرهەم هێنراوە و تا ئێستا ئەو جۆرە پێڵاوە لە زۆربەی نەخۆشخانە و چێشتخانە و هوتێل و كەنارەكانی دەریا بەكار دەهێنرێت و سەركەوتنیشی بەدەست هێناوە.
