باران و باخچەی دەستكرد
چەند ساڵێك لەمەوبەر وڵاتانی كەنداو بەهۆی ئەوەی لە بیابیان نزیكن و پلەی گەرما بەرزە و كەشێكی گەرمیان هەیە، نەبوونی باران و گەرما هەراسانی كردبوون، ئەمەش وای كردووە خەڵكی ئەو شوێنە حەز بە باران بكەن، كە وڵاتانی كەنداو بیرۆكەی دروستكردنی باخچەیەكی دەستكردیان هێنایە كایەوە، كە تیایدا باران ببارێت و دەریاچەیەكی بچووك و حەوزی گەورەی ماسییش لە خۆ بگرێت، تەنانەت كەناری تایبەت بە خۆی هەبێت هاوشێوەی ئەو وڵاتانەی كە بارانی زۆریا تێدا دەبارێت، ئەو باخچەیە لە نێو هۆتێلێكی تازەدا دروست كراوە بە ناوی (رۆز مۆنت ئەند ڕیزەیدنسز)، دروستكردنی ئەو هۆتێلە بە بڕی یەك ملیار درهەمی ئیماراتی تەواو دەبێت، ڕووبەری دەگاتە (13) هەزار مەتر دووجا، لە دوو تاوەڕی هاوشێوە و لە (53) نهۆم پێك دێت، باخچەكە دەكەوێتە ژێرەوەی تاوەرەكان كە لە پێنج هۆڵ و نهۆم پێك دێت، بارانبارینیش بەپێی وەرزەكان دەبێت، لە سەرەتای وەرزی زستان باران دبارێت تا كۆتایی وەرزی بەهار، ئەو بیرۆكەیە لەوەوە هاتووە كە زۆربەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی وڵاتانی كەنداو دەكەن، حەزیان لەو كەشوهەوایەیە.
