پاڵەوانی باڵەخانە بەرزەكان
April 12, 2023
رەنگا و ڕەنگ
سەركەوتنی شوێنە بەرزەكان، ئازایەتی و لێهاتوویی دەوێت، كەچی ئەو گەنجە وەك ئەوەی لەسەر شەقامێك پیاسە بكات سیڵفی جۆراجۆر دەگرێت، ئەو گەنجە ناوی (جەستن كاسكیگۆ)یە، خەڵكی شاری مانهاتنی ئەمریكایە، بەهرەی ئەو گەنجە لەوەدایە كە دەتوانێت بە سەر بەرزترین باڵەخانەدا سەربكەوێت و یاری بكات و باز بدات، بە (شای دارستانی كۆنكریت و باڵەخانەكان) ناسراوە، كە هاوشێوەی داستانی تەڕەزان سەر باڵەخانە و ستوون و تاوەرەكان دەكەوێت.
