ڕێكارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هەڵەی پزیشكی

ڕێكارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هەڵەی پزیشكی

 بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان ژمارە(٤)ی ساڵی٢٠٢٠، كاتێك خودی نەخۆش لە دەرئەنجامی كاری پزیشییكەوە تووشی پەكەوتەیی دەبێت یان دەمرێت، ئەوا دەتواندرێ داوای ڕاپۆرتی هۆكاری پەككەوتەیی یان مردنەكەی بكرێت، لە كاتی بوونی گومان تێیدا، سكاڵاش بۆ وەزارەتی تەندروستی بەرز دەكرێتەوە و لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لیژنەی لێكۆڵینەوە دەست بە كارەكانی دەكات و لە ماوەی سی ڕۆژدا لێكۆڵینەوەكانی بەكۆ تادەهێنێت. ڕاپۆرتی لیژنەكە ئاراستەی وەزیر دەكرێتەوە، تاكو لە ماوەی حەوت ڕۆژدا ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی پێویست بگیرێتە بەر، وێنەیەكی ڕاپۆرتەكەش دەدرێتەوە بە زیانلێكەوتوو، ئەویش دەتوانێت بەو وێنەیە داوای مافی قەرەبوو لە دادگا بكات و پشتی پێ ببەسترێت. یەكێك لەو بابەتانەی كە لە ڕووی سەلماندنەوە قورس وگرانە و تووشی پارێزەران دەبێتەوە، بابەتی هەڵەی پزیشكییە، دەگوترێت عورفێك هەیە لە ژیانی پیشەییاندا كە وەك سوێندێك هەموو پزیشكێك پێوەی وابەستەن، ئەویش ئەوەیە كە هەردەم پشتگیری لە یەكتر بكەن.

چالاكییەكی تری وەك پۆستكردن ئەنجام درابێت دەخاتەڕوو، كە ئەمەش لەهەندێ داوادا دەتواندرێت كەڵكی لێ بگیرێ.

 

Top