حاویەی زبڵدان بۆ خانوو
February 25, 2023
رەنگا و ڕەنگ
لە داهاتوودا كەرەستەی خانوو تەنیا لە بلۆك و چیمەنتۆ و كۆنكریت نابن، بەڵكو كەرەستەی دیكە بەكاردەهێنرێن، ئەوو بیرۆكەیەی ئەندازیاری بەریتانی (جەیمس وایتكەیر) هاتۆتە كایەوە، كە توانیویەتی چەند نموونەیەك بنیات بنێت، چاكیی ئەو جۆرە خانووە لەوەدایە كە دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت شوێنی نیشتەجێت بگوازیتەوە، یان لە شوێنێك بۆ ناوچەیەكی دیكە بیگۆڕیت. حاویەكان بە جۆرێك لە ناو یەكتر و لەسەر یەكتر دانراون، كە ڕووبەری خانووەكەی گەیاندووەتە (1124) مەتر دووجا، سەرەتای ئەو بیرۆكەیە لە ناوچەی (پاركی دارستانی جۆشوا) لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا هاتە ئاراوە، وا بڕیارە هەمان ئەو بیرۆكەیەش لە دارستانی ڕەشی وڵاتی ئەڵمانیا بنیات بنێن، كە بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵك و گەشتیاران.
