نمایشی هەنگە دڵخۆشەكان Happy Bees
لە شانۆیەكی قەشەنگ و ڕەنگاوڕەنگدا، بە بەشداری زیاتر لە 10 قوتابی و بەشداربوو و ڕاهێنەران، شانۆی هەنگە دڵخۆشەكان لە هەولێر بەڕێوە چوو، شانۆیەكە بە زمانی ئینگلیزی و جلی جۆراوجۆر، لەلایەن ئەكادیمیای سابیس و قوتابخانەی شویفات، سارینا باقی، بەرێوەبەری ئەكادیمیای هونەری لە سابیس شویفات سەرپەرشتی نمایشەكەی دەكرد بە هاوكاریی ڕاهێنەران و منداڵانی بەشداربوو، سارینا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە: بە هۆی شانۆكەوە پێویستە ژینگە بپارێزین و یەكترمان خۆشبوێت، بەهۆی شانۆكەوە فێری زۆر شت بین و هاوكاری یەكتر بكەین. لە شانۆكەدا منداڵان بە جلی ڕەنگاوڕەنگ و باڵی جۆراجۆر كە شێوەیان وەك هەنگێكی بچووك دەردەكەوت، هەروەها مامۆستا و ڕاهێنەرەكانیشیان هەمان جلیان پۆشی بوو، تاوەكو تەواوی نمایشەكە لە هەنگ و هەنگاوانی بچێت، بە میوزیك و قسەكردن و سەمای جۆراوجۆر، نمایشێكی ئەكادیمی و هونەری و بە مانایان پێشكەش بە ئامادەبووان و كەسوكاری بەشداربووانی نمایشەكە كرد، كە نمایشێكی گرووپی دراما و میوزیك بوو، لەلایەن ئەكادیمیای هونەری سابیس، بە شێوازێكی مۆدێرن و پرۆفیشناڵ بەڕێوە چوو.
