گونجاندنی ماکیاژ لەگەڵ جۆری پێست

گونجاندنی ماکیاژ لەگەڵ جۆری پێست

ماكیاژی مات:

 گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی پێستی چەور یان تێكەڵاویان هەیە، بریقەی ڕوخسار دەشارێتەوە، بە تایبەت ناوچەوان و لووت و چەناگە.

•     بۆ چەندین كاتژمێر دەمێنێتەوە بەبێ پێویستی بە نوێكردنەوە ، چ بۆ بۆنەی فەرمی بێت یان ڕۆژانە.

•     لە بۆنەكانی هاوین یان كەشوهەوای گەرم و شێداردا كە ماكیاژ پێویستی بە جێگیرییەكی بەرز و بەرگەگرتنی ئارەقكردن هەیە، زیاتر خۆڕاگرە.

ماكیاژی بریقەدار:

گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی پێستی وشك یان بێ ڕەونەقیان هەیە، پێست نوێ دەكاتەوە و بریقەی پێ دەبەخشێت.

•     شێوازی گەنجێتی بەهێز دەكات و دەركەوتنی هێڵە ناسكەكان كەم دەكاتەوە.

•     گونجاوە بۆ بۆنەكانی ئێواران و وێنەگرتن، كە ڕووناكی كارلێك لەگەڵ بریقەكەیدا دەكات بۆ دەرخستنی تایبەتمەندییەكانی ڕوخسار بە شێوازێكی سەرنجڕاكێش.

•     شێوازێكی پاك و سادە دەبەخشێت، كە تێكەڵەیەكە لە سەرنجڕاكێشی و نەرمی.

•     لە ئاهەنگەكانی ئێواران و بۆنەكانی شەوانە، كە ڕووناكی جوانی بریقەكە دەردەخات.

•     لە ئاهەنگەكانی دەزگیرانداری یان گواستنەوەدا كە ڕووناكییەكەی گەرمە، زۆر بەباشی كاری خۆی دەكات و خۆڕاگرە.

•     لە وێنە و ڤیدیۆكاندا بۆ ڕووناككردنەوەی دەوروبەری ڕوخسار و دەرخستنی تایبەتمەندییەكاندا گونجاوە.

Top