ناوزڕانـدن (تشهیر)

ناوزڕانـدن (تشهیر)

قسە و باسی ناو خەڵك زۆر جار وا دەكات ببێتە هۆی ناوزڕاندنی كەسێك، كـە ئەمەش نـە لە شەرع نە لە یاسا ڕێگەی پێ نەدراوە، كـە باسی كەسێك بكرێت و ڕووداوێك یان حاڵەتێكی بخەنـە پاڵ بە ئاشكرا، مەرج نییە ئەو ڕووداوەی باس دەكرێت ڕاستی بێت، بەڵكو دەكرێ دروستكراویش بێت، بەڵام هەر كەسێك ببێتە هۆی ناوزڕاندنی كەسێك سزا دەدرێت بە حەپسكردن، یان غەرامە كردن بە پێی مادە (٤٣٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩، سزاكـە بە پێی حاڵەتی تاوانەكـە دەگۆڕێت.

Top