ئوتۆمبێلی دار و بار

ئوتۆمبێلی دار و بار

ئوتۆمبێلی داریش پەیدابوو، كە سەردەمێكی تازەی پێشكەوتنی دروستكردنی ئوتۆمبێلەكانە، ئوتومبێلەكان لە تەنەكە و مس و ئەلەمنیۆم و كاربۆن فایبەر دروست دەكرێن، تا بەهێزترین بەرگری و كێشێكی كەمیان هەبێت، كەچی ئەو هاووڵاتییە چینییە بڕوای بەم ماددانە نییە و بۆ دروستكردنی ئوتۆمبێل داری بەكارهێناوە، (لۆ فۆلۆنگ) دارتاشێكی وڵاتی چینە و تەمەنی (49) ساڵە، پێی وایە دار هاوشێوەی ماددەكانی دیكەی كەرەستە دروستكردن، بەرگەی پاڵەپەستۆ دەگرێت و توانایەكی باشی هەیە، هەربۆیە ئەویش ئوتۆمبێلێكی لە دار دروست كردووە. ماوەی (3) مانگ خەریك بوون لە دروستكردنی ئوتۆمبێلە دارەكەی، ئێستا كارەكەی تەواو بووە، ئوتۆمبێلە دارەكە لە شێوەی ئوتۆمبێلی (رۆلز ڕۆیس)ی مۆدێل (1925)ە، درێژییەكەی (2.5) مەتر و پانیشی (1) مەتر و (30) سەنتیمەتر درێژە.

 

Top