چێشتخانەیەك لە بەرزاییدا
February 8, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ئەو چێشتخانەیە دەكەوێتە شارۆچكەی (ئەنتۆكیا) لە شاری مادیلین لە وڵاتی كۆلۆمبیا، ئەو شوێنە بەرزە كێشی نزیكەی (10) ملیۆن تەن دەبێت، زیاتر لە (200) مەتریش بەرزە، توانراوە سوود لەو شوێنە وەربگرن و بكرێت بە چێشتخانەیەك، ئەو جۆرە گردە بە ناوی (گواتاپێ) ناسراوە، بەپێی لێكۆڵینەوەی مێژوونووسان و شارازایانی بواری جیۆلۆجی، ئەو گردە بەردینە زیاتر لە ملیۆن ساڵە هەیە و وەك خۆی ماوەتەوە. لە بەشی دواوەی ئەو گردە بەردە، ڕێرەوێك دروست كراوە تا خەڵك بتوانن سەر ئەو گردە بكەون، هەروەها لە بەشی سەرەوەی چێشتخانەیەكی گەشتیاری دروست كراوە، هەموو جۆرە خواردنێكی كۆلۆمبی و ئیسپانی لەوێدا بەدی دەكرێت. بەرزیی ئەو بەردە دەگاتە (2135) مەتر و ئەو پایانەی بۆی دانراوە تا دەگەیتە سەرەوە (659) هەنگاوە.
