بەردەكان گەشە دەكەن

بەردەكان گەشە دەكەن

ئەو جۆرە بەردە بە (ترۆفانتس) ناسراوە، كۆمەڵێكن و دەكەونە ناوچەی (ڤالسیا) لە وڵاتی ڕۆمانیا، هەر (10) ساڵ جارێك بە بڕی (3 تا 4) سەنتیمەتر گەورەتر دەبن و گەشە دەكەن، ئەو جۆرە بەردە نامۆیە و لە هەموو شوێنێك نییە، پێكهاتەكەی لە ناوكێك و دەوروبەری بە چەند تەنێكی ئەستوورە، مێژووی ئەو جۆرە بەردە بۆ (6) ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی باران دەبارێت بەهی ئەوەی ئەو بەردە كە بە ماددەی كاربۆناتی سۆدیۆم دەوڵەمەندە دەگوترێ لە ماوەی (1000) ساڵی ڕابردووەوە نزیكەی (10) مەتر گەشەیان كردووە، ئەو گاشە بەردانە ئەو بڕە كاربۆنە دەمژن و دەبێتە پێكهاتەیەك لەسەر بەردەكە و لەگەڵ پێكهاتەی ناوەكیی خۆی یەك دەگرێت، بەم چەشنە زیاد و گەشە دەكات. تا ئێستاش ئەو گاشە بەردانە لەلایەن كۆمەڵەی (كۆگایۆن)ی سەر بە ڕێكخراوی یونیسكۆ پارێزگاریی لێ دەكرێت تا لەناو نەچن و وەك دیاردەیەكی سەیری سرووشتی بمێننەوە.

Top