رەنگی سووراو لە وەرزی سەرمادا بە كارامەیی هەڵبژێرە
جیهانی مۆدە و جوانكاری فراوانە و پڕە لە شێوازی تازە و بیرۆكەی جۆراوجۆر، هەر بۆیە پسپۆران گرنگیی زیاتر بە ڕەنگ و شێوازەكانی ماكیاژ دەدەن، چونكە بەشێكی دیاری جوانیی ڕوخسار و شێوەی مرۆڤە، ئەو ڕەنگانەی لە نێوان ڕەنگی (زەرد و تا ڕەنگی سوور) تایبەت كراوە بە لێو، لێرەدا ئاماژە بە ڕەنگەكانی لێو دەكەین، كە بۆ وەرزی سەرما گونجاون، تۆش وەك خانمێك بزانە كامە ڕەنگ لەگەڵ شێوەی ڕوخسار و ماكیاژ و جلوبەرگت گونجاوە هەڵیانبژێرە. ئەوانەی حەز بە شیكۆڵاتە دەكەن، دەتوانن سوود لە سووراوی (پیكسۆم) وەربگرن، كە هەم بریقەدار و هەمیش ڕەنگێكی قاوەیی و پێوە دیارە، بۆ كاتی ئاهەنگ و گەشت بەكار دێت. (فینتی) مۆدێكی دیكەی ڕەنگی لێوە، لە نێوان بێجی و ڕەنگی قۆخە، یان تێكەڵەی هەردوو ڕەنگە بەیەكەوەیە، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ بەكاردێت. ڕەنگی نیۆن كە ڕەنگێكی بریقەداری نێوان شین و سپییە بۆ كاتی دەرچوون و ماڵ بەكار دێت. ڕەنگی پەمەیی گوڵی نەرم، بۆ دانیشتن و سەردانی گونجاوە، هەروەها تێكەڵ ڕەنگەكانی (بێجی و ڕەنگی پەمەیی گوڵ یان قاوەیی كراوە) مۆدێكی ناوازەیە بۆ وێنەگرتن شیاوە، بەڵام گرنگە ڕەنگی لێو لەگەڵ بەشێكی دیكەدا شیك بكرێت، تا زیاتر سەرنجڕاكێشتر دەبن.
