هۆزێكی دواكەوتووی ژیان لە ساڵی 2023 دەژین

هۆزێكی دواكەوتووی ژیان لە ساڵی 2023 دەژین

 هۆزی (كامایۆرا) یەكێكن لەو هۆزانەی كە بێئاگان لە جیهانی دەرەوە و تەنیا كاریان ڕاوكردن و خواردن و مەلە كردنە، ئەو هۆزە لە ناوچەی (شینگۆ)ی سەرووی دەریاچەی (ئیباڤۆ) لە وڵاتی بەرازیل دەژین، ژمارەیان نزیكەی (500) كەس دەبێت، دواجار كە خەڵك بەو هۆزە ئاشنا بوون ساڵی (1884) بوو، دوای ئاگاداركردنەوەی ئەو هۆزە لە جیهان و ژیان، كەچی بڕوایان بە جیهانی دەرەوە نییە و تەنیا لەو ناوچەیە دەژین كە نزیك دارستانەكانی ئەمازۆنە، خواردنی ئەو هۆزە تەنیا (ماسی و بیبەر و مۆز)ە، بەهۆی ئەوەی لەو شوێنەدا تەنیا ئەو خواردن و شتانە دەست دەكەون، ڕۆژانە مەلە دەكەن و لە دیوی دیكەی دەریاچەكە شوێنێكی تایبەتیان هەیە بۆ كاتبەسەربردن و ڕاوكردن، جار جاریش لەلایەن تیمی پزیشكی و تەندرووستیی ئەو وڵاتەوە سەردانی ئەو هۆزە دەكرێت، بۆ پشكنین لە سەرهەڵدانی نەخۆشی، تا چارەسەریان بكەن، ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێكی بەرازیلی بە ناوی (ریكاردۆ ستاكێرت) گیراوە و دەڵێ: تا ئێستاش نازانم ئەو هۆزە چۆن بەم شێوەیە دەژین.

 

Top