جلوبەرگ بۆ داروبار

جلوبەرگ بۆ داروبار

پیاوێكی ئوسترالی كارێكی خۆبەخشیی سەیری بۆ پەنگوینەكانی ناوچەكەی خۆی كردووە، بۆ پاراستنی پەنگوینەكان لە سەرماوسۆڵە، هەر بۆیە جلی بۆ پەنگوین چێ كردووە، هاوكات چیینیەكانیش كێبڕكێی ئوسترالیا دەكەن، كە ئوسترالیا جل بۆ باڵندەكان دەچنن، لەولاوە چیینیەكان جلوبەرگ بۆ دارەكانی سەر شەقامەكان ئامادە دەكەن و لەبەریان دەكەن، ئەو هەنگاوە لە شاری (شەنگهای چینی)، و لە شەقامی (نانشتانگ) لەلایەن خەڵكی ئەو شوێنەوە بۆ دارەكانی سەر شەقامەكەیان كراوە، ئەو كارەشیان بە مەبەستی پاراستنی دارەكانە لە سەرما و شەختە و بەستەڵەكی زستانەی ئەوساڵ، كە بیرۆكەكەیان تەنیا بۆ پاراستن نەبووە، بەڵكو بۆ ڕازاندنەوە و جوانكاری داروباری سەر شەقامەكەیانە.

 

Top