پاشماوەی مرۆڤ دەبێتە سەرچاوەی وێنەی ڕوخسار
January 17, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی لە شوێنە گشتیەكاندا پاشماوەكانیان یان بەشێك لە جەستەیان وەك، موو، نینۆك، یان ئاوی دەم و لووت جێدەهێڵن، دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەك بۆ دووبارە نەخشاندنی شێوەیان بە پێی بەرنامەیەكی زانستی بە ناوی دروستكردنەوەی ڕوخسار - face-generating، كە لەلایەن قوتابییەكی دكتۆرا بەناوی (هێپەر داوی هاگبۆرگ) دروست كراوە، كە دواجار لە نمایشی ڕۆژهەڵاتی هامپۆتۆن لە شاری نیویۆركی ئەمریكی نمایشی كرد، كارەكەی بووە جێگەی سەرنجی هەمووان بەهۆی ئەوەی توانی چەند چاپێكی سێ دووری دروست بكاتەوە بە وەرگرتنی دی ئێن ئەی لە پاشماوەی جگەرە فرێدراوەكانی سەر شەقام، كە شێوەیانی دروست كردووەتەوە بەوەرگرتنی زانیارییەكانی (دی ئێن ئەی)ـە كانیان.
