جلی كاجواڵ بۆ بۆنە و یادی تایبەت و گشتی

جلی كاجواڵ بۆ بۆنە و یادی تایبەت و گشتی

لەم ماوەیەدا بۆنە و یادەكان زۆر دەبن، بەمەش خانمان پێویستە جلێكی تایبەت و كاجواڵیان لەبەر بێت، تاوەكو جێگەی خۆیان لە نێو ئاهەنگەكاندا بكەنەوە، بەتایبەت لە بۆنە و یادی فەرمیدا، بۆیە دەبێت پابەندی چەند ڕێنماییەكی پسپۆرانی جلوبەرگ بیت، لەوانە: تۆنی ئەترەش كە پسپۆڕە لە ئامادەكردنی جلی بۆنەو یادەكان، ئاموژگاریی ئەو پسپۆڕە بۆ ئافرەتان ئەوەیە: جلەكانی بۆنە و یادەكانی ئەو وەرزە پێویستیان بە سەرنجڕاكێشیی زۆر نییە، ماكیاژ و ڕەنگەكان ئەو كارە دەگرنە ئەستۆ، بەڵام سادەیی و ناسكیی كراسەكەت دەبێتە هێمایەك بۆ جوانیت، بە تایبەت ئەوانەی ڕەنگی سپی و قاوەیی و ڕەش و سوورن، هەر یەك لەو ڕەنگانە بۆ كراسەكانی بۆنە و یادەكان جوانترین و ناسكترین دیمەنیان دەبێت، هەروەها لە بارەی شێوازی كراسەكانەوە، تۆنی دەڵێت: ناكرێت كراسەكانی بۆنە و یادەكان هێندە تەسك بن كە نەتوانی بە ئارەزووی خۆت جووڵە و هاتوچۆ بكەیت، هەروەها پێویستە كراسەكەت بەپێی قەبارەی خۆت بێت، چونكە گەورەیی و بچووكی لە قەبارەی كراسەكەتدا، دەبێتە مایەی تێكدانی شێوەی خۆت و كراسەكەت، هەروەها نایابترین مۆدی كراسەكانی بۆنە و یادەكان بریتین لەوانەی كە لە بەشی سەرەوە تەسكن و لە خوارەوەش فراوان دەبنەوە، هاوشێوەی مۆدە كراسەكانی سەندرێلا.

Top