شێوازەكانی ماكیاژی چاوی قوڵ
زۆربەی شێوەی پێكهاتەی چاوی ئافرەتانی رۆژهەڵات و كوردستان قووڵە Hooded Eye، واتە چاویان لە چیوی ژوورەوەدایە، ئەمەش وەك پێكهاتەی بایۆلۆجی و ئەناتۆمی سرووشتی وایە، بەمەش چاوەكان لە تەنیشتەكانەوە دەرناكەون، تەنیا لە رووبەروودا دەردەكەون، بەمەش چاویان بچووك و ورد دەردەكەوێت. تۆش وەك خانمێك بۆ ئەوەی چاوەكانت گەش و كراوەتر لە شێوە ورد و قوڵەكەی خۆیان دەربكەون، پێویستت بە چەند شێوازێكی ماكیاژە، شێوازەكانیش بریتیین لە: شێوازی كلی سپی لە ناوەوەی چاو و لەسەر لێواری برژانگی خوارەوە، ئەوە یەكێكە لە شێوازی ماكیاژەكانی ڤیدی وادوانی، كە بەم جۆرە دەكرێت: سەرەتا كلەكە لە چاو و بەشی ناوەوەی چاو دەدرێت، كە بە هێڵی ئاوی ناسراوە و، لەسەر لێواری برژانگی خوارەوە دەدرێت. شێوازی دووەم بریتییە لە ئایلانەری كەوانە، لەلایەن پسپۆری جوانكاری (ئیتلییە فۆرجی) ئامادەكراوە، كە پێویستە ئایلاینەرت بە شێوەی كەوانە بێت، كە بە شێوەیەكی كورت و باڵدار لەلای بەشی چیوەی چاو (كۆڕنەی چاو) دادەنرێت، بەڵام ئاگاداربە نابێت ئایلاینەرەكە بە درێژایی هێڵی برژانگی سەرەوە بێت، تەنیا لە كۆڕنەكانی چاو دەدرێت. شێوازی سێیەم بریتییە لە ئایلاینەری رەش، كە لەلایەن ڤاڵی ئامادەكراوە، بۆ ئەوانەیە كە شێوازی ماكیاژی ئاسایی دەكەن، زیاتر بۆ بەشی دەرەوەی چاو دەكرێت، كە چاوی قووڵ گەش و بە كراوەیی نیشان دەدات، هەروەها سێبەری رەنگی نیۆد لە برژانگی سەرەوەت بدەیت، كە لەگەڵ رەنگی پێستت نزیك بێت. شێوازی چوارەم بریتییە لە كلكە ماسی، لەلایەن دیۆر ئامادەكراوە، چاوانت پڕ بكە لە كلی رەش، با لە بەشی دەرەوەشدا بە شێوەی كەوانەیەكی بچووك بێت، لە بەشی ناوەوەش هێڵەكانی ئایلاینەر بە شێوەیەكی بچووك لە شێوەی كلكە ماسی بێت.
