كاتژمێری ناسك بۆ دەست و مەچەكت

كاتژمێری ناسك بۆ دەست و مەچەكت

خشڵەكان گەوهەرن و هەموویان مۆدێكی ناسك و گونجاویان هەیە، پێویستە بزانیت هەر خشڵێك هێمای جوانیی خۆی بە جەستە دەبەخشێت، كاتژمێری دەست، كەرەستەیەكە بۆ زانینی كات، هەروەها خشڵ و ئێكسسوارێكە بۆ جوانی، ئەوانەی خولیای لەدەستكردنی كاتژمێرن، رەنگە زیاتر لە جۆرە كاتژمێرێكیان هەبێت، ئەوانەش كە حەز بەو خشڵە ناكەن، دەتوانن جارێك تاقی بكەنەوە، ئەو كاتە دەزانیت چەندە جوان و ناوازەیە. ئەگەرچی پێویستە كاتەكانت رێك بخەیت بۆ كاتی دەوام و دەرچوون و ئامادەكردنی چێشت، پێویستە كاتژمێرت هەمیشە لە دەست بێت، تا بتوانیت بە سانایی كاتەكانت بزانیت، هەروەها هەندێ جاریش رەنگە بە هۆی وەستانی كاتژمێرێكی ماڵ یان كاتژمێری ژووری چێشتلێنانەوە تووشی هەڵە ببیت، بۆیە لەدەستكردنی كاتژمێرێك سوودیشی بۆ رازاندنەوەی دەستەكانت دەبێت. لە مۆدە تازەكانی كاتژمێرەكانی دەستدا، بایەخ بە كاتژمێری نەخشدار كراوە، كە بەشێكی زۆری نەخشەكە كەوتۆتە سەر زنجیرەكان، هەروەها سەری كاتژمێرەكەش گەورە و جوانتریشە شێوەی بازنەیی بێت. لە بارەی رەنگی كاتژمێرەوە، هەوڵبدە رەنگەكانی زێڕین و رەش و سپی بۆ سەری كاتژمێرەكە هەڵبژێریت، هەروەها رەنگی قایشەكانیش لە سوور، پەمەیی، رەش، زیوو، قاوەیی بێت.

Top