ئایا مەشقی وەزرشی بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە؟

ئایا مەشقی وەزرشی بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە؟

مەشقی وەزرشی بە گەدەی بەتاڵەوە زیانێكی ئەوتۆی تەندوستیی نییە، ئەگەرچی گەلێك جار هۆكارە بۆ هەستكردن بە سەرسووڕان لەگەڵ هیلاكی و بێهێزی Bonking لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، ئەمەش هۆكارە بۆ نەبوونی توانا بۆ ئەنجامدانی مەشقی توند، وەكو ئەو توانایەی كە ماوەیەك پاش خواردنێكی سووك بۆ مەشقكردن پەیدا دەبێت. مەشقی وەزرشی بە گەدەی بەتاڵەوەی سوودی هەیە بە گوێرەی ئامانجی مەشقەكە، بۆ نموونە ئەگەر ئامانجی سەرەكی لە مەشقەكەدا دابەزاندنی كێشی لەش بێت، ئەوا ئەنجامدانی بە گەدەی بەتاڵ سوودی زیاتری هەیە بۆ سووتاندنی چەوریی زیادی لەش، بەهەرحاڵ خواردنێكی سووك پێش مەشقی وەزرشی بۆ ئەو كەسانەی كە وەرزش پیشە نین، زۆر گرنگە بەمەبەستی سووتاندنی چەوریی لەش، هەروەها توێژینەوەكانی زانكۆی تێكساس جەخت دەكەنەوە كە خواردنێكی سووك پێش مەشقی وەزرشی یەكجار گرنگە بۆ كەسانی تەمەن 55 ساڵ و بەسەرەوە، بەتایبەتی لەكاتی بەیانیاندا.

 

Top