بازنی گەورە لەگەڵ جلی پۆشتە شیك بكە
لە هەر وەرزێكدا، چەشنێك ئێكسسواری جۆراوجۆر دەردەكەون، كە هەر یەكە دەبنە مۆدەیەكی باو، بە تایبەت لە وەرزی هاوین و پاییزدا، لە وەرزی زستانیش بەهۆی پۆشینی جلی پۆشتە و زۆرەوە، خشڵەكانت ون دەبن و دیار نابن، بۆیە پێویستە ئێكسسواری گەورە هەڵبژێریت كە زیاتر گرنگی بە ئێكسسوار دەدرێت، چونكە جلی ئەو دوو وەرزە كورت و كراوەیە، بۆیە ئێكسسوار زیاتر دیار دەبێ لە دەست و مل و مەچەك، لە وەرزی زستان و سەرماشدا، ئێكسسوار و قردێلە و بازن و خەناوكە و ملوانكە ئەوەندە دیار نابن، تەنیا بازن بە دیار دەبێت، چونكە ئەوەش بەهۆی دەستەوەیە كە هەردەم بە دەرەوەیە. بازن هەردەم جوانە، بەڵام خانمان دەبێ بزانن چ جۆرە ستایلێكی بازن هەڵدەبژێرن، جوانیی بازن لە شێوە و رەنگەكەیدا دەردەكەوێت، هەندێك لە خانمان دەچن بازنێك دەكڕن كە لە دەستیاندا گەورەیە، یان ئەوەندە نەشیاوە تەنانەت جوانیی دەستیشی تێك دەدات، لەم وەرزەدا زیاتر بازنی رەنگاورەنگ و شێوە ورد باو دەبێت، چونكە بەشێكی كەمی دەستی خانمان بە دەرەوە دەبێت، بۆیە تا بازنەكە لەو بەشەی بە دەرەوە دەربكەوێ و بەرچاو بێت، هەردەم وابیر بكەوە كە بازن دەست جوانتر دەكات، نەوەك دەست بازن جوان بكات.
