شارۆچكەیەك لە شێوەی جەستەی مرۆڤ
December 16, 2022
رەنگا و ڕەنگ
هەڵكەوتەی جوگرافیی ئەو شارۆچكەیە كەوتۆتە سەر زنجیرە كێوێك، كە شێوەیەكی سەیری هەیە، لە مرۆڤێك دەچێت كە قاچ و دەستی كردبێتەوە، ئەو شوێنە ناوی سینترۆپیە بە دووریی 61 كیلۆمەتر دەكەوێتە نێوان شاری ئیننا نێون هەردوو رووباری سیسلی و ساڵسۆ، دانیشتووانی ئەو شارۆچكەیە لە ٥،٤٠٠ كەسن كە دەكەوێتە شوێنێك بە بەرزایی ٧٣٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەناوی (چونتیریپ) لە ئیتاڵیا، دەكەوێتە نێوان هەردوو رووباری (دیتاینۆ) و (سالسۆ)، ئەگەر لە ئاسمانەوە سەیری شارۆچكەكە بكەیت، شێوەی مرۆڤ تیای بەدی دەكەیت، چەندین وێنەی جۆراوجۆری لە ئاسمانەوە گیراوە كە هاوشێوەی لاشەی مرۆڤ وایە.
