پیسبوونی هەوا هۆكارە بۆ پەستی و خەمۆكی

پیسبوونی هەوا هۆكارە بۆ پەستی و خەمۆكی

   ئایا دەزانی كە پیسبوونی هەوا جگە لە كاریگەریی نێگەتیڤی جەستەیی، كاریگەریی دەروونیشی هەیە بە شێوەی پەستی و خەمۆكی؟ توێژینەوەكان روونیان كردووەتەوە كە پیسبوونی هەوا، راستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كۆئەندامی دەماری مەركەزی بە شێوەی زیادبوونی هەوكردن لە مێشكدا، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی سایتۆكاینەكان Cytokines كە ئەگەری پەستی و خەمۆكی زیاد دەكات. تەنۆلكەكانی هەوای پیسبوو دەتوانن لە سییەكانەوە تێپەڕن و بگەنە ناو خوێن و دەماری بۆنكردن و، لەوێشەوە بۆ مێشك، لە توێژینەوەكاندا ئاماژە بەمەش كراوە كە پیسبوونی هەوا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر و نەخۆشیی پاركینسۆن زیاتر دەكات، هەروەها تووشبوون بە گرفتی دووجەمسەرە Bipolar disorder و خەمۆكی، لەبەر تێكچوونی گەلێك لە دەمارەخانەكانی مێشك بەهۆی هەڵمژینی هەوای پیسبوو. هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی ئەگەری گرفتە دەروونییەكانی پەیوەست بە پیسوونی هەوا: رۆژانە ئەنجامدانی مەشقی هەناسەی قووڵ، پەیڕەوكردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروستییانە، ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ خەو، لەگەڵ هەوڵدان بۆ دووركەوتنەوە (بە پێی توانا) لە هەوای پیسبوو.

Top