سەركێشیی خۆهەڵدان لە شوێنی بەرز

سەركێشیی خۆهەڵدان لە شوێنی بەرز

خۆهەڵدان خۆشترین هەستت پێ دەبەخشێت و لە هەمان كاتیشدا حاڵەتێكی ترسناكت بۆ دروست دەكات، تەنانەت وادەزانی باڵندەیەكیت و بە ئاسمانەوە دەفڕیت، چەندین گرووپی خۆهەڵدان بۆ ئەو سەركێشییە لە جیهاندا هەن، دواجار بەهۆی وێنەی سێلفی و كامێرای كوالیتی بەرزەوە، توانیویانە وێنەی خۆهەڵدان لەو كاتەی بە ئاسمانەوەن بگرن، وێنەكان جێگەی سەرنجن، هەندێكیان تەنیا ئاسمان دیارە و هەندێكی دیكەش زەوی كە بەرەو خوارەوە دەچیت، چەندین شوێنی بەرز لە جیهان دەستنیشان كراون بۆ خۆهەڵدان، لەوانە: تاوەری ماكاو لە وڵاتی چین كە (233) مەتر بەرزە، بەنداوی ڤیرانسكا لە وڵاتی سویسرا (220) مەتر بەرزە، بەرزاییەكانی رووباری بووتی كووزی لە وڵاتی نیپاڵ (160) مەتر بەرزە بۆ خۆهەڵدان گونجاون.

 

Top