كەرەستە گرنگ و پێویستییەكانی ژووری نووستن
كەرەستەكانی ماڵ، بەشێكن لە جوانیی دیكۆری ماڵەكەت، دەتوانیت هاوشێوەی بەشەكانی دیكۆری ماڵەكەت دیمەنێكی ناوازەش لە كەرەستەكانی ژووری نووستن پیادە بكەیت، گرنگە بزانیت چ كەرەستە و كەلوپەلێك لەگەڵ دیكۆری ماڵەكەتدا ئامادە دەكەیت و هەڵیاندەبژێریت، تا دیكۆرێكی ناوازە و بە دڵی هەمووان بێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا كە ژووری نووستن پێویستی بە كەشێكی ئارامترە، تا خەوێكی خۆشی لێ بكەیت و دیكۆرێكی جوانیشی بۆ دابنێیت، هەر دیكۆرێك پێویستی بە چەندین جۆرە كەرەستە هەیە، ژووری نووستنیش یەكێكە لەو بەشە گرنگەی كە لە دیكۆری ماڵدا جێگەی بایەخە و گرنگییەكی ئەوتۆی پێ دەدرێت، دانانی ئەو كەرەستانە پێویستە لەگەڵ نمای ژوورەكەدا بگونجێت، یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی ژووری نووستن بریتییە لە پێخەف، چەندین مۆدی تازەی سیسەمی ژووری نووستن هەن، ئەوەی لووتكەی جوانیی گرتووە، بریتیە لە سیسەمی شێوە بازنەیی، كە دیمەنێكی یەكجار جوان و بەرچاوی هەیە، دیكۆری ژوورەكەش مۆدێرن نیشان دەدات، بۆیە كاتێك نیازت وایە ژووری نووستن دیكۆرێكی سەرنجڕاكێشی هەبێت، سیسەمی بازنەیی لێ دابنێ.
