ئوتۆمبێلی شێوە ئاژەڵ

ئوتۆمبێلی شێوە ئاژەڵ

بەهۆی ئەو هەست و سۆزەی بۆ ئاژەڵان و گیاندارانی هەیە، زۆربەی كەرەستە و كەل و پەلەكانی ژیانی خۆی هاوشێوەی ئاژەڵان لێكردووە، یان ئەو كەرەستانەی لە شێوەی ئاژەڵان هەن كڕیویەتی، دواجار ئوتۆمبێلەكەشی كردە هاوشێوەی سەگ، ئەوەیە چیرۆكی ژیانی ئەو گەنجە (25) ساڵەی ناوی (سام وێلمان)ە، پێشەوەی ئوتۆمبێلەكەی بە پارچەیەكی رەشی هاوشێوەی لووتی سەگ رازاندۆتەوە، هەروەها سەراپای ئوتۆمبێلەكەش بە جۆرە قوماشێكی هاوشێوەی تووكی سەگ داپۆشیوە، بەم چەشنە لە دوورەوە وادەزانیت سەگێكی گەورە بەرەو رووت دێ، كاتێك نزیك دەبێتەوە دەبینیت ئوتۆمبێلێكی شێوەی سەگە.

 

Top