جلی هێڵدار لووتكەی مۆدی پاییزانەیە

جلی هێڵدار لووتكەی مۆدی پاییزانەیە

لە وەرزی پاییزانەدا، جلەكان بەرەو گۆڕانكاری لەگەڵ كەشوهەوادا دەچن، بەهۆی ئەوەی كەشەكە خۆشتر و فێنكتر دەبێ، بەم جۆرە ئافرەتان پێداچوونەوە بە دەستە جل و خشڵ و كەرەستەكانیاندا دەكەنەوە، تاوەكو خۆیان لەگەڵ كەشی پاییزانەدا بگونجێنن، سەر لە بەیانی وەرزی پایز فێنكە و هەندێ جاریش ساردە، لە وەرزی هاویندا تەواوی كەشەكە گەرمە و ئەو جلانەش دەپۆشرێن كە تەنك و كراوە و بێ قۆڵ بوون، بەڵام ئەو جلانە لەگەڵ كەشی پاییز ناگونجێن، بۆیە دەكرێت جلێكی دیكەی وەك چاكێتی تەنك و جۆراوجۆر بپۆشرێت، لە بارەی نەخش و رەنگیشەوە پێویستە ئەو گۆڕانكارییە بكرێت، چونكە جلی هاوینە زیاتر سادە و ساكارن لە رووی رەنگ و نەخشەوە، پسپۆرانی جلوبەرگ پێیان وایە جلی هێڵدار، یان موقەلەم باوترین مۆدی جلە لەم وەرزەدا، چونكە دیمەنێكی ناسك و سەرنجڕاكێشی دەبێت، هەروەها خۆی لەگەڵ گەڵا وەرین و رەنگی زەردی پاییزدا دەگونجێنێت، بەو پێیەی كە لە پاییزدا ئاسمان ساماڵ و هەور و رەنگی دار و درەختیش زەرد و زێڕین دەبێت، بۆیە بوونی نەخش و هێڵی قەڵەمی لە جلەكاندا چ بە شێوەی ئاسۆیی، یان ستوونی، مۆدێكی جوان و باوی دەبێت. هەر یەكە لە ماركەكانی: هێرمس، مەیسونی، ئیسكۆربیۆن، ستیلا ماكارتنی جەخت لە جلی موقەلەم بۆ وەرزی پاییز دەكەنەوە و بە لووتكەی ئەو وەرزی دادەنێن.

Top