بەهۆی ئاگركەوتنەووە لە چین بە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا
بە گوێرەی میدیاکانی چین، لە شاری چاشانای پایتەختی پارێزگای هونانی چین ئاگر لە بینایەکی ٤٢ نهۆمی کەوتووەتەوە و زیاتر لە ٢٨٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە کراون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەكە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو بینا بەرزە لە ماوەی 20 خولەكدا بە تەواوی ئاگری گرتۆتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی چین، بینای كۆمپانیای چین-تێلیكۆم كە سێیەم گەورەترین كۆمپانیای مۆبایلە لەو وڵاتە، لە ناوچەی شارستانی چاشانا لە پارێزگای هونانی چین سووتاوە كە لە ساڵی ٢٠٠٠ دروستکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاگرەکە بەتەواوی ئەو بینایە ٢١٨ مەترییەی گرتۆتەوە. تا ئێستا ئامارێك لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی و بریندارەکانی ئەم ڕووداوە و هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
