سوڵتانی عومان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 304 زیندانی کە 108 بیانیی تێدایە

سوڵتانی عومان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 304 زیندانی  کە 108 بیانیی تێدایە

هەیسەم بن تارق ئەلسەهید سوڵتانی عومان ڕۆژی (یەکشەممە) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کۆمەڵێک لە زیندانییانی تاوانبارکراو دەركرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی عومان لەزاری سەرچاوەیەکی فەرمی لە پۆلیسی عومانەوە ڕایگەیاندوە: كە ئەوانەی لە لایەن سوڵتانەوە بڕیاری لێبوردنیان بۆ دەركراوە 304 کەسن کە 108 بیانیشیان تێدایە.

دووپاتیشی کردەوە کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لێبوردنی زیندانییەکان دەرچووە.

سوڵتانی عومان کە لە 11ی کانوونی دووەمی 2020 دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژن بڕیاری لێبوردنی بۆ ژمارەیەک لە بەندکراوان دەركردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top