ســەرپــەرشــتــیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی سیدەکان، دوکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە.
به‌ڕێز ((ئیحسان چەلەبی)) بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان سەربە قەزای سۆران، ڕاگەیاند، لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بۆ ناحیەی سیدەکان، بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياند كه: “پرۆژەكان بریتین بریتین لە قیڕکردن و کۆنکریت کردنی چەند شەقام و کۆڵانێک و چاکكردنەوەی بەشی دووەمی (ئينارە) ڕوناکكەرەوەکانی سەنتەری ناحیەکەمان".
به‌رێز ئيحسان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار دەست بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە کراوە، بە تەواوکردنیان خزمەتێکی زۆر بە دانیشتووانی ناحیەی سیدەکان و دەوروبەری دەگەیەنێت.
شاياني گوتنه به‌رێز عه‌بدوالقادر برادۆستي به‌ڕێوه‌به‌ري شاره‌وانى ناحييه سيده‌كان رايگه‌ياند كه‌وا پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. به‌پێي ئه‌و بوودجهيهى بهدهستماندايه.
سەرۆکایەتی شارەوانی سیدەکان گوتيشي كه
لەسەر بڕیار‌و راستپاردەکانی بەڕێز (هەڵگۆرد شێخ نجیب ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێز (احسان چلبی)بەڕێوەبەری ناحییەی سیدەکان دەست کرا بە کۆنکێرێت کردنی چەند کۆلانێک لە گەرەکی گوڵان و تێکەڵە ڕێژکرنی گەرەکی ئازادی و جۆگەیەکی کراوە لە گەرەکی گولان .
چالاكىييهكانى شاره‌واني سيده‌كان بهپىي پلانى تۆكمه و ستانده‌رى سه‌رده‌ميانه ده‌بێت. و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بۆ ناحیەی سیدەکان، بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەي قيرتاوكردن.
ئا: موسته‌فا ستوني
