تەقەكەرەكەی وێستگەی میترۆی برۆكلین دەستگیر كرا

تەقەكەرەكەی وێستگەی میترۆی برۆكلین دەستگیر كرا

 

هێزە ئەمنییەکانی شاری نیویۆرک پیاوێکیان دەستگیر کرد بە ناوی فرانک جەیمس كە پەیوەندی بە تەقەکردنەکەی ڕۆژی سێشەممە لە وێستگەیەکی میترۆی برۆکلین لە ناوچەی مانهاتانەوە هەبوو.

ئێن بی سی نیوز، ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە چوار سەرچاوەی ئەمنی کرد کە زانیاریی ڕاستەوخۆیان لەسەر کەیسەکە هەیە.

بەپێی راپۆرتەکە، جەیمس، تەمەنی  62 ساڵە، پاش چەند كاتژمێرێك لە ڕووداوەكە دەستگیرکرا، تەقەکردنەکەی ڕۆژی سێشەممە لە وێستگەی میترۆی برۆکلین لە نیویۆرک چەند بریندارێکی بەجێ هێشت.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top