سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.


بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Top