شەر و پێكدادان لە یاریگای کۆرخیدۆرا ' بەلایەنی کەم 22 کەس بریندار بوون

شەر و پێكدادان لە یاریگای کۆرخیدۆرا ' بەلایەنی کەم 22 کەس بریندار بوون

 

پێکدادانەکانی نێوان هاندەرانی دوو یانەی یەکەمی تۆپی پێی مەکسیک بەلایەنی کەم 22 کەس برینداربوون.

دوابەدوای هاندەران و بینەران بۆ ناو یاریگای کۆرخیدۆرا لە خولەکی 63 یاری نێوان تیمەکانی کرتارۆ و ئەتڵەس ڕاگیرا، تا ئەو كاتەی یاریی  یانەی ئەتڵەس لە ماڵی ڕکابەرەكە وەستا ئەنجامەكەی 1-0 بوو و یانەی ئەتڵەس یەك خاڵ لە پێشەوە بوو.

لەسەرەتای پێکدادانەکەدا ژمارەیەک لە یاریزانانی هەردوو تیپ هەوڵیاندا بینەران ئارام بکەنەوە، بەڵام ئەوان زۆر زوو  ڕەوانەی ژووری پشوو کران، پۆلیسی ناوخۆ دەڵێت: دوو کەس بە سەختی بریندار بوون و نۆ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

میکل ئاریۆلا سەرۆکی خولی تۆپی پێی مەکسیک گوتی: هەموو یارییەکانی یەکشەممە بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ بریندارەکان" هەڵوەشایەوە. 

ئەو لە تویتەر نوسیویەتی،  ئەو کەسانەی بەرپرسن لە نەبوونی ئاسایشی ئەم یارییە ڕووبەڕووی سزایەکی توند دەبنەوە ئەولەویەتی ئێمە هەمیشە سەلامەتی یاریزانان و هاندەرانە.

خولی تۆپی پێی مەکسیکیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:  خولەکە لێکۆڵینەوەیەکی جدیی دەستپێکردووە لەسەر ئەو شەڕ و پێكدادانەی لەسەر ستاندەكانی یاریگا ڕوویدا، لە ناوەوەو لە دەرەوەی یاریگاكە لە كاتی یاریی تیمەکانی کرتارۆ و ئەتڵەس.

بە وتەی سەرپەرشتیارانی یاری و بەرپرسانی کرتارۆ، بریندارەکان بە ئامبولانسەوە گەیەنراوەتە نزیکترین نەخۆشخانە و چاوەڕێی ڕاپۆرتێکی پزیشکین لەسەر تەندروستییان و دووبارەکردنەوەی یارییەکە کاتێكی دیكە ڕادەگەیەنرێت.

ماوریسیۆ کوری فەرماندەی ویلایەتی کرتارۆش  لە تویتەر نوسیویەتی: "من بەتوندی ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە دەکەم کە لە یاریگای کۆرخیدۆرا ڕوویدا" گوتیشی ئەو کۆمپانیایەی خاوەنی یانەکەیە " دەبێت بەرپرسیار بێت" و "داوام لەدادگا کردووە بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو بابەتە بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

شەر و پێكدادان لە یاریگای کۆرخیدۆرا ' بەلایەنی کەم 22 کەس بریندار بوون
شەر و پێكدادان لە یاریگای کۆرخیدۆرا ' بەلایەنی کەم 22 کەس بریندار بوون
Top