په‌روه‌رده‌ی منداڵ زامنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كراو و ته‌ندروسته
ئه‌فڵاتوون ده‌ڵێ (هونه‌رێكی ت ربوونی نییه كه له په‌روه‌رده به‌رزتر و پیرۆزتربێت)، منداڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌مڕۆمان هیوای دواهاتووی كوردستانن و به‌نرخترین سامان و سه‌رمایه‌ی گه‌له‌كه‌مانن كه له سامانه‌كانی نه‌وت و زێڕ و كۆی سامانه‌كانی تر به‌نرخترن، له هه‌موو جیهاندا و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا منداڵان هێمای جوانی و دڵپاكی و ڕاستگۆین. له ئه‌مڕۆدا پێشكه‌وتنی گه‌لان به‌وه پێوانه ئه‌كرێت كه تا چ ڕاده‌یه‌ك بایه‌خ به ڕاهێنان و فێركردن و په‌روه‌رده‌ی دروست ده‌درێت. پێویسته دایك و باوك خۆشه‌ویستی و سۆزی زیاتر به منداڵه‌كانیان بده‌ن، چونكه ئه‌مه گرنگی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵنیایی زیاتر بكات. ڕۆژانه كاتێكی دیاریكراوتان هه‌بێت كه به خۆشی و شادی و قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌سه‌ربه‌رن پێویسته دایك و باوكان هه‌ر له ته‌مه‌نی كه‌مه‌وه منداڵان فێری ڕاستگۆیی و ڕێزگرتن بكه‌ن و وایان لێ بكه‌ن كه ڕێزی گه‌وره‌و بچووك بگرن وڕۆحی لێبورده‌یی له نێوانیاندا گه‌شه بكات، هاوكات منداڵان مافی ڕه‌وای خۆیانه كه به ئازادی گوزارشت له ڕاو بۆچوونه‌كانیان بكه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به خودی خۆیانه‌وه هه‌یه و پێوێسته دایكان وباوكان هه‌میشه پێشه‌نگ و نموونه‌ی زۆر باش بن بۆمنداڵهكانیان و پاداشتیان هه‌بێت بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی هانی زیاتریان بده‌ن له‌سه‌ر كردنی كاری چاك، هه‌رگیز منداڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ منداڵی خه‌ڵكی به‌راورد نه‌كه‌ن و هیچ كاتێك توانج و قسه‌ی نه‌شیاو به‌كارنه‌هێنن به‌رامبه‌ریان چونكه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییان ئه‌بێت، پێوبسته به‌جوانی گوێیان بۆبگرن و هیچ كاتێك قسه‌یان پێ مه‌بڕن. یارمه‌تیان بده‌ن له دیاریكردنی ئامانجه‌كانی ژیانیاندا و پشگیری ته‌واویان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانیان، پێویسته دایك وباوك زۆر كراوه بن، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان وه‌كو هاوڕێ بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆیش به‌شێكی زۆر له دایكان و باوكان به پێی میزاجی خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا ڕه‌فتار وهه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن. هه‌ر وه‌كو چۆن په‌نجا شه‌ست ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ دایك و باوكیان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا كردوون. بێ ئاگان له‌وه‌ی به‌داخه‌وه كه نهمنداڵانی ئه‌مڕۆ ونهپهروهردهی نوێ، وه‌كو منداڵان و په‌روه‌رده‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو نین. هه‌م ئاره‌زووه‌كانیان و توانا و ئاستی زیره‌كیان وه‌كو منداڵانی پێشوونین، منداڵانی ئه‌مڕۆ زیره‌ك و هۆشیارترن . نابێت لێدان یان توندووتیژی به‌رامبه‌ریان بكه‌ن، چونكه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر باری ده‌روونی منداڵ به‌جێ ده‌هێڵێت، ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڕووبه‌رووی توندووتیژی و لێدان ئه‌بنه‌وه ئه‌و منداڵانه شهڕانگیزترن به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی كه لێدان و توندووتیژی به‌رامبه‌ریان بهكارنایات، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان تووشی به‌دڕه‌فتاری نه‌بن لێیان مه‌ده‌ن و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ئه‌رێنی بۆ سزادانیان یان ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه كردوویانن بدۆزنه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست بۆ منداڵان واده‌كات كه منداڵان له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بپارێزێت. جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانمان به باشی له قوتابخانه فێر ده‌بن، فێربوون به شێكی گرنگه له په‌روه‌رده‌ی منداڵان په‌روه‌رده وفێركردن دوانه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، فێربوونێكی باش نه‌ك ته‌نها له پێناو فێربوونێكی ئه‌كادیمی، پێویسته په‌روه‌رده‌كاران دایكان وباوكان و مامۆستایان یان هه‌ر په‌روه‌رده‌كارێكی تر شاره‌زایی له قۆناغه‌كانی منداڵی و گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و جیاوازییه‌كانی نێوان منداڵان بن . پێشه‌نگ و نموونه و سه‌رمه‌شق بن، چونكه منداڵان لاسایكهرهوهن و چاو له‌خووی ئه‌وان ئه‌كه‌ن .
بێلان عاسی
