باخچەی ئاژەڵانی ئەراک: دوو شێر پاسەوانێك دەکوژن و لە قەفەزەكانیان هەڵدێن
دوو شێر لە باخچەی ئاژەڵانی ئەراک لە وڵاتی ئێران هێرشیان کردە سەر پاسەوانێک و کوشتیان و لە قەفەزەكانیان هەڵهاتن و چوونە ناو باخچەی ئاژەڵان.
فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانیی ئەراک ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە و گوتیان: ئەو پاسەوانە 38 ساڵە کاتێک هێرشی کرایە سەر كە بەنیازبوو خواردن بە شیرەکان بدات.
فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانیی ئەراک ڕایگەیاند: کە بەرپرسانی شارەوانی و پۆلیسی ژینگە پارێزی و چاودێرانی باخچەی ئاژەڵان توانیان دوو شیرەکە بە زیندوویی بگرنەوە.
میدیاکانی ناوخۆ ڕایانگەیاندووە: کە پاسەوانەکە چووەتە ناو ناوچەی بەخێوكردنی شێرەکان بۆ ئەوەی خواردنیان پێ بدات لەو كاتدا دوو شێرەكە هێرشیان كردووەتەسەر و كوشتیان .
باخچەی ئاژەڵانی ئەراک ڕووبەری 32 هێکتارە و دەوترێت، كە ٤٦ جۆر لە ٤٦٠ گیانلەبەر لەم كۆكراوەیەدا دەپارێزرێن ، وەك ئاسکە زەردەی ئێرانی، بەران و شێر و ورچ و هەڵۆ و چەندەها ئاژەڵی دیكە لەم باخچەیەدا.
كوڵان: سەردار خەلیل
