یانه‌ى دهۆك راهێنه‌رێكى تازه‌ى ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ى دهۆك راهێنه‌رێكى تازه‌ى ده‌ستنیشان كرد
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزش بۆ به‌شدارى كردن له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى عێراقی و سه‌ركه‌وتن بۆ ریزى یانه پله نایابه‌كانى عێراق پشتى به راهێنه‌ر عادل ناسر به‌ستبوو بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كه بۆ خوله‌كه گه‌وره‌كه‌ى عێراقی، به‌ڵام به‌رله كۆتایی هاتنى قۆناغی یه‌كه‌مى خوله‌كه به‌فه‌رمی و به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌ستى له مه‌شقی یانه‌ى دهۆك كێشایه‌وه، یانه‌ى دهۆكیش به‌فه‌رمى گرێبه‌ست كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دكازمی یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی مۆركرد، له‌م باره‌شه‌وه عه‌لی بریفكانى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى دهۆك له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به ره‌زامه‌ندى خۆى ده‌ستى له مه‌شقی یانه‌كه‌مان كێشاوه‌ته‌وه، كارگێڕى یانه‌ى دهۆكیش به‌فه‌رمى له شوێنى ئه‌و كازمی به‌راهێنه‌رى یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد، ئێمه‌ش وه‌كو ستافی یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر به‌رده‌وامین هه‌موو هه‌ولێكمان بۆ سه‌رخستنه‌وه‌ى یانه‌ى دهۆكه بۆ خولى نایابى عێراقی، ئێستاش خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌یان و چه‌ندین گرێبه‌ستمان كردوه و هه‌ریه‌ك له یاریزانان گوگوئێدگاری به‌رازیلی پێشووتر له خولى سعودی و به‌رازیلی یارى كردوه،پاپی باباكارى سه‌نیگالی پێشووتر له خولى لوبنانى یارى كردوه‌نۆرۆسۆلێ پیشه‌گه‌رى ئه‌فریقی یاریزانى پێشووی هه‌ڵبژارده‌ى غانا، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌مان به‌فه‌رمى ئیبراهیم غازى هێنایه‌وه ریزى یانه‌كه‌مان، به‌هیواى ئه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین له خولى پله یه‌كى عێراقی و تیپه‌كه به هه‌موو لایه‌كمان سه‌ربخه‌ینه‌وه، دهۆكیش بچێته‌وه نێو ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق.
كارزان كانه‌بی
