سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه.
