هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یارى باله بده‌ن
هێرۆ جه‌مال یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌كاد
هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یارى باله بده‌ن
ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه‌ى یه‌كێك له شارانه‌ى كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، كچه به‌تواناكانى تیپى باله‌ى یانه‌ى تهقتهیش یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقن، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانى به‌تواناش له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه ئێستا به‌شێك له كچه‌كان بۆ یانه‌ى تر یارى ده‌كه‌ن، یه‌كێك له كچه یاریزانهبهتواناكانى شاره‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كۆیه و ته‌قته‌ق و برایه‌تى و ئه‌كاد له‌سه‌ر ئاستى كوردستان ئه‌ویش هێرۆ جه‌مال -ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1995ى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق و پیشووتریش بۆ یانه‌كانى كۆیه و برایه‌تى و ته‌قته‌ق ئێستا یاریزانى یانه‌ى ئه‌كادی قه‌زاى عه‌نكاوه‌یه ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
- به بۆچوونى من ئێستا باشتره له چاو ساڵانى پێشووتر، چونكه ئێستا خوله‌كان له كات و ساتى خۆى ده‌كرێنه‌وه بۆیه به‌ره‌ووپێشچوونى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
*ئه‌ى له سه‌ر ئاستى عێراق چۆن ده‌بینى كه تۆ له هه‌ردوو خول به‌شدارى؟
- ئه‌وه‌ى راستى بێت كه هه‌موو سالێك پاڵه‌وانێتى ده‌كرێته‌وه زۆر باشه، به‌ڵام به یه‌ك هه‌فته كۆتایی دێت، بۆیه له‌م دۆخه‌دا سوودی بۆ تیپه‌كان و یاریزانان نابێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
-ته‌نیا كردنه‌وه‌ى زیاتری خول و پاڵه‌وانێتى ساڵانه نه‌ك یه‌ك پاڵهواێنتى چه‌ند خولێك بكرێته‌وه باشتره.
*بۆچى زۆر جار له شارۆچكه‌ى ته‌ق ته‌قه‌وه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى تر ده‌كه‌ى هۆكارى چییه؟
-ئه‌وه‌ى راستى هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ره‌فاعی به ئه‌زموون كه‌مه له ناو یانه‌كان، بۆیه من ساڵانێكى زۆره له‌م یارییه خزمه‌ت ده‌كه‌م، هه‌میشه بچمه هه‌ر یانه‌یه‌ك جێگاى خۆشاڵیم بووه و یانه‌كانیش ئاسوده بووینه ئه‌ویش به‌هۆى ئهزموونهكهمه,
*بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت گرفت نییه له شارێكى دیكه وه‌رزش بكه‌ن؟
- به نهسبهته خۆم گرفت نییه چونكه پێشووتر باوكم به‌رده‌وام هاوكارم بووه، ئێستاش هاوسه‌ره‌كه‌م هاوكارى باشه بۆمن سوپاسیان ده‌كه‌م.
*كێشه‌و گرفتان چییه وه‌كو یاریزانانى باله؟
-گرفتی سه‌ره‌كى ئه‌م یارییه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه‌وا خول و پاڵه‌وانێتى وه‌كو پێویست ناكرێته‌وه سوودی نابێت بۆ یاریزانان، كێشه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا دوو هه‌فته پێش خوله‌كان یانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌ش زۆر زیان به تیپه‌كان ده‌گه‌ینێ.
*بۆچى له كوردستان ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێشچوونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه؟
- به بۆچوونى من هۆكاره‌كان دیارن كه كچان به شێوه‌یه‌كى به‌ر بلاو ناهێنه نێو وه‌رزش، چونكه یاریزان زۆر خۆى هیلاك ده‌كات و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نییه پێشكه‌شى بكه‌ن له یانه‌كان جگه له‌وه‌ش ئه‌نجامی باشیش هه‌بێت هه‌ر وایه،له كوردستان گرنگى به تۆى پێى ده‌ده‌ن بۆیه یارى باله پشتگوێ خراوه.
* هیواو ئاواتت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- سوپاس بۆخوا هه‌موو ئاواته‌كانم هاتونه‌ته دێ له باشترین یانه‌كان یاریم كردوه ئه‌نجامى باشم هه‌بووه ئه‌وه‌نده بۆمن ده‌ستكه‌وته.
*په‌تاى كڕۆنا تا چه‌ند كاریگه‌رى هه‌بووه له سه‌ر وه‌رزش؟
- به‌لێ كاریگه‌رى هه‌بووه به هۆى وه‌ستانى مه‌شقه‌كان و نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى، به‌ڵام ئێستا وه‌رزش هاتۆته‌وه ئاستى خۆى.
*به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتووى خۆت؟
- له ئێستادا به‌رده‌وامم له مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ئاماده بم.
*هه‌وڵت نه‌داوه قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان بكه‌یته‌وه له شارۆچكه‌ى ته‌ق ته‌ق؟
- پێشووتر له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك فێرگه‌مان هه‌بوو به‌ڵام نه‌ما، بۆیه له ئێستادا پلانى ئه‌وه‌م نییه.
*په‌یامت چیه بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
-هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یارى باله بده‌ن و ئاورێك له‌م یارییه بده‌نه‌وه.
*له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق داوا نه‌كراوی؟
-تا ئێستا نه‌خێر چونكه تا یاریزانى عه‌ره‌ب هه‌بێ كورد هه‌ڵنابژێرن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات، به‌هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه.
