ئه‌رسه‌لان جه‌لال گه‌شبینه بۆ ئاستى تیپه‌كه‌ى
ئه‌رسه‌لان جه‌لال گه‌شبینه بۆ ئاستى تیپه‌كه‌ى
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى چه‌مچه‌مال له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت به ئاست و به ئه‌نجامى شایسته بتوانێ كێبركێ سه‌رجه‌م تیپه به‌شداربووه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بكات ، بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه متماته‌ى داوه به ئه‌رسه‌لان ته‌های راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه بكاته یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان ته‌ها راهێنه‌رى یانه‌كه له باره‌ى ئاستى تیپه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بارودۆخی تیپه‌كه‌مان ورده ورده به‌ره‌وو باشتر ده‌ڕوات ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو لایه‌كه، له باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش گوتى" گرفتى سه‌ره‌كى ئێمه وه‌كو یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له ئێستادا پێكانى یاریزان و كارته ره‌نگاو ره‌نگه‌كانه له یارییه‌كان كه تووشى گرفتمان ده‌كات، گوتیشى " له ئێستادا ئێمه پێویستمان به 3 یاریزان هه‌یه بۆ گۆڕانكارى بۆ ئه‌وه‌ى بیان هێنینه تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌م و كوڕییه‌كانمان پڕ بكه‌ینه‌وه، ئیداره‌ى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ زۆر هاوكارمانن به‌راستى مه‌یدانین رۆژانه لێمان نزیكن ئه‌وه‌ش كارمان باشتر و ئاسناتر ده‌كات، له گرفت و و بابه‌ته‌كان تێده‌گه‌ن ، وه هاوكارى سه‌ره‌كین بۆ تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ، جگه له‌وه‌ش پاداشتى یاریزانان ده‌كه‌ن له كاتى سه‌ركه‌وتنه‌كان، زۆر ئارامیش ده‌گرن له هه‌ر شكستێك ئه‌وه‌ش جێگاى ده‌ست خۆشییه و هۆكارێكى زۆر گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنى یاریزان و راهێنه‌ریش، ئێمه‌ش وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران هه‌رچى له توانا‌مان بێت بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كه‌مان و باشتر بوونى بارودۆخى یانه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌باشترین ئاستدا بێت.
كارزان كانه‌بی
