دەرمانی "ئیڤۆشێڵد" (ناسراو پێشتر بە AZD7442 )

دەرمانی

پێکهاتەی کاریگەری درێژخایەن بۆ دژەتەنەکان مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو بەدەست دەهێنێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

 

 تاکە دەرمانی دژەتەنە کە مۆڵەتی بەکارهێنانی هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

داتاکانی تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی سێیەم دەریخست کە ژەمی یەکەمی دەرمانەکە کاریگەری چالاک و درێژ خایەن دادەنێت بۆ ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زۆرە

 

عێراق - بەغدا: 9 دیسێمبەری 2021: ئەسترازێنیکا ڕایگەیاند کەدەرمانی ئیڤۆشێڵد (Evusheld)، کە تێکەڵەی دوو دژەتەنی کاریگەری درێژخایەنی tixagevimab)/ cilgavimab) یە مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێدراوە بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە پێشبینی دەکرێت کە ژەمی یەکەمی دەرمانەکە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەردەست بێت.

 

بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاوی دا بە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ گەنج و پێگەیشتووانی تەمەن 12 ساڵ و زیاتر کە کێشیان دەگاتە 40 کیلۆگرام یان زیاتر و بە لاوازی بەرگری یان بەرگری مامناوەند دەناڵێنن لە ئەنجامی حاڵەتێکی تەندروستی یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانی جێگریکردنی بەرگریی و جەستەیان بەرگری پێویست بۆ ڤایرۆسەکە لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەدەست ناهێنن، هەروەها بۆ ئەوانەی کە پێشنیار ناکرێن ڤاکسین دژە کۆڕۆنا بەکاربهێنن. و ئەوانەی ئەم دەرمانە وەردەگرن نابێت لە ئێستادا تووشی نەخۆشی سارس کۆڤ-2 بووبن، یان بەم دواییانە تێکەڵبوونیان هەبووبێت لەگەڵ کەسانێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووبن.

 

لەم بارەیەوە، دکتۆر میرۆن لیڤین، پرۆفیسۆری پزیشکی منداڵان و پزیشکی گشتی لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا و توێژەری سەرەکی لە خوێندنی PROVENT، ڕایگەیاند: "هێشتا مەترسییەکانی کۆڕۆنا بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە ملیۆنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و جیهان چونکە سیستمەکانی بەرگریان ناتوانن وەڵامێکی گونجاوی بەرگری دروست بکەن، تەنانەت دوای وەرگرتنی هەموو ژەمە پێشنیارکراوەکانی ڤاکسینەکە. و ئەمڕۆ من خۆشحاڵم کە ئیڤۆشێڵد پێشکەش بە نەخۆشەکانم دەکەم وەک بژاردەیەکی نوێ کە بە ئاسانی دەتوانرێت وەربگیرێت و دەتوانێت پارێزگاری درێژخایەنیان بۆ دابین بکات و یارمەتیان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ڕۆژانەیان بەبێ هیچ ڕێگریەک".

و لە لای خۆیەوە مینی پانگالۆس جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کاروبارەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی پێکهاتە دەرمانیە زیندووەکان زیندەوەرزانی لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: "ئێمە شانازی بە ڕۆڵی خۆمان دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و ئیڤۆشێڵد یەکەم چارەسەری دژەتەنە کە لە ئەمەریکا مۆڵەتی پێدرا بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێش بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە، و دوای وەرگرتنی تەنها یەک ژەم بەرگرییەکی درێژ خایەن دابین دەکات. دەرمانی "ئیڤۆشێڵد " توانای ئەوەی هەیە کە کاریگەری هەموو ڤایرۆسە گۆڕاوە کۆنەکانی ڤایرۆسی سارس کۆڤ-2 تا ئەمڕۆ پوچەڵدەکاتەوە، وە ئێستا ئێمە کاردەکەین بۆ دڵنیابوونەوە بە زووترین کات لە کاریگەری لە دژی ڤایرۆسی گۆڕاوی"ئۆمیکڕۆن" ی نوێ. و لێرەدا دەمەوێت سوپاسی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە لە پزیشک و توێژەران و زانایان و دەزگا حکومییەکان و هاوپیشەکانمان لە ئەسترازێنیکا بکەم کە بەشدارییان لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە کردووە.

 

لە لای خۆیەوە دکتۆر برایان کافمان، پزیشکی خانەنشین و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە نەشتەرگەریی و ماستەر لە پەروەردە و هاوبەشی دامەزرێنەر و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی خوێن درێژخایەن، ڕایگەیاند: "یەکێک لە پرسیارە هەرە بڵاوەکانی نەخۆشەکان بە بەردەوامی پرسیاری لەبارەوە دەکەن ئەوەیە: 'کەی دەتوانم جارێکی تر نەوەکانم لە باوەش بکەمەوە؟' و وەک پزیشکێک و کەسێک کە سیستەمی بەرگری لاوازە، هیوادارم ئیڤۆشێڵد بە زووترین کات بەردەست بێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە تەنیا پشت بە ڤاکسینەکە ببەستن بۆ دابینکردنی ئەو بەرگرییەی کە پێویستیانە".

 

دەرمانی ئیڤۆشێڵد تێکەڵەیەکە لە دوو دژەتەنی تاک نەوەی و کاریگەری درێژخایەن، تاکە چارەسەرە کە بەندە بە دژەتەنەکان و مۆڵەتی بەکارهێنانی پێدراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە تاکە پێکهاتەی دژەتەنە کە بە نەخۆشەکان دەدرێت بە شێوەی ژەمی ئامادەکراو بۆ دەرزی ماسولکەیی (150 میلی گرام tixagevimab و 150 میلی گرم cilgavimab).

 

نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی جیهان بەدەست زیادبوونی مەترسیی لە جەستەیانەوە دەناڵێنن بۆ دروستکردنی وەڵامێکی بەرگری پێویست بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا. 1-2. ئەمە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشانی جۆرەکانی تری شێرپەنجە دەگرێتەوە کە چارەسەری کیمیای خوێن وەردەگرن و نەخۆشانی گورچیلە شتنەوە و ئەوانەی دوای چاندن ئەندامەکان دەرمان وەردەگرن یان دەرمانی جێگریکردنی بەرگری بۆ نەخۆشیەکان ڕەقبوون و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم وەردەگرن. 3-7

 

داتا سەرەتاییەکان کە پشتگیری مۆڵەتی بەکارهێنانی دەرمانی ئیڤۆشێڵد دەکەن پشت دەبەستن بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی سێیەمی لێکۆڵینەوەی چارەسەری ڕێگریکردن لە پێش بەرکەوتن PROVENT، کە کەمکردنەوەیەکی بەرچاویان نیشاندا (بە ڕێژەی 77٪ لە شیکردنەوەی سەرەتاییدا، وە 83٪ لە تێکرای شیکردنەوەکە بۆ ماوەی شەش مانگ)لە مەترسی توشبوون بە نیشانەکانی کۆڕۆنا بە بەراورد لەگەڵ چارەسەری (پاڵاسیبۆ)، لەگەڵ دابینکردنی بەرگری بەردەوام بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ لە دژی ڤایرۆسەکە. و بۆ دڵنیابوون لە ماوەی تەواوی بەرگری دابینکراو لەلایەن ئیڤۆشێڵدەوە پێویستی بە بەدواداچوونی زیاتر هەیە. هەروەها، داتاکانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی سێیەم لە لێکۆلینەوەی چارەسەرەکان دوای بەرکەوتن STORM CHASER و قۆناغی یەکەمی لێکۆلینەوەی ئیڤۆشێڵد پشتگیری پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو بۆ دەرمانی ئیڤۆشێڵد دەکات، کە ئەنجامی باشی سەلامەتی نیشانداوە لە کاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکاندا.

 

دەرمانی "ئیڤۆشێڵد" و گۆڕاوەکانی "سارس-کۆڤ-2"

لێکۆڵینەوەکانی ئێستا ئامانجیان ئەوەیە کە زانیاری لەسەر کاریگەری گۆڕاوی "ئۆمیکڕۆن"ی نوێ (B.1.1.529) لەسەر دەرمانی ئیڤۆشێڵد11، 10 دابین بکەن. لە گۆڕانکارییەکانی شوێنەکانی بەستنەوەی پەیوەست بە دەرمانی " ئیڤۆشێڵد " کە تا ئێستا تاقیکراوەتەوە، هیچ شوێنێک توانای دژی ئەو بەرگریەی کە دەرمانەکە دروستی دەکات نەبووە11، 10. ئەنجامەکانی تاقیگەیی توانای ئیڤۆشێڵد نیشان دەدات بۆ پوچەڵکردنەوەی توانای ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی سارس کۆڤ-٢، لەوانە "دەلتا" و "مۆ"10.

 

دەرمانی ئیڤۆشێڵد بە پاڵپشتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی پێدەدرێت، لەوانە هاوکاری فیدڕاڵی لە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان؛ و نووسینگەی یاریدەدەری سکرتێری ئامادەکاریی و وەڵامدانەوە ؛ و دەزگای توێژینەوەی پێشکەوتووی پزیشکی زیندەیی بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و نووسینگەی جێبەجێکاری بەرنامەی هاوبەشی کیمیایی و بایۆلۆجی و تیشکی و ناوەکی بەپێی گرێبەستی ژمارە (W911QY-21-9-0001).

 

ڕامی ئەسکەندەر، سەرۆکی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عەرەبی، ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە بۆ دەرمانی "ئیڤۆشێڵد" (ناسراو پێشتر بە AZD7442 ) ڕێگە بە بەکارهێنانی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دەبێتە دەستکەوتێکی جیهانی و ئێمە پێشوازی لەم هەواڵە و ئەو دەرفەتە بەنرخە دەکەین کە دەستەبەری دەکات لە پشتگیریکردنی پێداویستییە دابین نەکراوەکان بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مەترسی زۆری توشبوونیان هەیە".

 

لە لایەکی ترەوە کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ڕەزامەندی پێشاندا بە پێدانی نزیکەی 700 هەزار ژەم لە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بە حکومەتی ئەمریکا. و ئەم ژەمە سەرەتاییانە بەبێ بەرامبەر بەردەست دەبن بۆ نەخۆشە شیاوەکان وەک بەشێک لە بەرنامەی هاوکاری حکومەت. و حکومەتی فیدڕاڵی کار لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان دەکات بۆ دابینکردنی دەرمانە نوێیەکە بۆ کەسانی شیاو.

 

ئەسترازێنیکا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا لە ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو یان ڕەزامەندی مەرجی گونجاو لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ بەکارهێنانی دەرمانی "ئیڤۆشێڵد" لە مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چارەسەرکردنی.

 

Top