پاڵه‌وانێتیه‌ك بۆ وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت
پاڵه‌وانێتیه‌ك بۆ وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت
لیژنه‌ى پارا ئۆلمپی كوردستان به هاوكارى سمایلاند وه‌كو سپۆنسه‌رى پاڵه‌وانێتیه‌كه به ئامانجامدانى پاڵه‌وانێتیه‌كى خێرا بۆ یاریزانانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، به ئامانجى زیاتر خزمه‌ت كردنى وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له كوردستان و گرنگیدان به تواناكانى وه‌رزشوانى خاوه‌ن پێداویسته‌كان ودانه‌بڕان له خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێز بۆ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له شارى هه‌ولێر، له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش حاجى ئاغا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى سمایلاند بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له رۆى جیهانى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان وه‌كو خزمه‌تكردنێك بۆ وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت هه‌ستاین به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى بۆ زیاتر له بیست یاریزانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، به ئه‌ركی سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین خزمه‌تى ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین، گوتیشى: به هاوكارى لیژنه‌ى پارا ئۆلمپی كوردستان ئه‌م چاڵاكییه‌مان ئه‌نجامدا، به‌رنامه‌ى تریشمان ده‌بێت له داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكه‌ین و ده‌رگاى سمایلاند بۆ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه، له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش یاریزانانى به‌شداربوو توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و كێبڕكێ به‌هێز له نێوان یاریزانانى به‌شداربوو هه‌بوو، له كۆتایشدا خه‌ڵات و رێزلێنان به‌خشرایه سه‌رجه‌م یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.
كارزان كانه‌بی
