كراسی بووك لە وردە ئاوێنەی شكاو

كراسی بووك لە وردە ئاوێنەی شكاو

ئەوانەی كاری بازرگانی و كۆمپانیای نەوت دەكەن، ژیانێك دەژین لە خەیاڵیشدا نییە، بەهۆی ئەوەی سەرمایە و سامانێكی هێندە گەورەیان دەست دەكەوێت، كە كار و ژیانیان لە باری هاووڵاتییەكی ئاسایی دەرچووە و ڕێچكەیەكی بەرزی وەرگرتووە، كچە ئەكتەر و نمایشكاری جلوبەرگ (ئیڤی جیتی) كە كچی (جافین نیوسوم)حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریكایە، شووی بە نەوەی ملیاردێری نەوت (جەی پۆل جیتی) كردووە، كە ئەویش پێشتر كاری بازرگانیی نەوت بوو، جلە بووكێنییە سەیرەكەی ئەو خاتوونە لەلایەن دیزاینەر (جۆن جالیانۆ) لە ماڵی فاشیۆنی مارجێلا دروست كرا بوو، لە ئاهەنگەكەدا جگە لە باوكی كچەكە كە حاكمی كالیفۆرنیایە، هاوكات نانسی بیلۆسی سەرۆكی پەرلەمانی ئەمریكاش ئامادە بوو، هەروەها ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە جلی بووك لە پارچە ئاوێنەی شكاو ڕازێندرابووەوە، كە كەس بڕوا ناكات پارچە شووشە بێت، هەموو وایان زانیوە كە پارچەكانی كراسی بووك بە ئەڵماس نەخشێندراوە

Top