یانه‌ى ئارارات گرفتی دارایی هه‌یه
یانه‌ى ئارارات گرفتی دارایی هه‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات ئه‌م وه‌رزه له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاماده‌كاری پێویستى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ر بكات، كارگێڕى یانه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕاى گرفتى دارایى ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه بتوانن له یارییه‌كانى خوله‌كه ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه سۆران جه‌وهه‌ر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: یانه‌كه‌مان گرفتى زۆره، به‌ڵام گرتى گه‌وره‌مان خراپی بارى ئابورییه، چونكه سه‌رچاوه‌ى داهتمان زۆر كه‌مه به‌شى مهسروفاتمان ناكات، گوتیشى" مانگانه زیاتر له 75% پاره‌ى مهسرومان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى فه‌خری یانه‌كه‌مان دابین ده‌كرێت كه ئه‌ویش بارێكى قورسه به سه‌ریان، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر بایه‌خ به وه‌رزش بدات به هاوكارى كردنى ماددی ومه‌عنه‌وی جا له رێگه‌ى دامه‌زراوه‌كان بێت یاخود سه‌پاندنى مه‌رجێك به سه‌ر كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران تاكو یارمه‌تى یانه وه‌رزشییه‌كان بده‌ن له سنووری خۆیان، گوتیشى" چینی وه‌رزش جیا له هه‌موو چینه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه زیاتر گه‌نج و لاوی له ده‌وری خۆیدا كۆكردۆته‌وه، به‌مه‌ش گرنگیدان به وه‌رزش هۆكارێكه بۆ خۆشگوزه‌رانى وه‌رزش، له باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش گوتى" وه‌كو تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ئارارات له خولى نایابى كوردستان ئاستمان وه‌كو پێویست نییه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى باش و به ئه‌زموونین، به‌ڵام به‌هۆى دره‌نگ ئاماده‌كاریمان له به‌ر هۆكارى دارایی، وه له كاتى ئاماده‌كاری و ناو خولیش چه‌ندین یاریزانى سه‌ره‌كى تیپه‌كه‌مان دووچاری پێكانی درێژخایهنبوون، به‌مه‌ش كه‌م و كوری زۆرمان بۆ دروست بوو له هێله‌كانى یاری كردن و یاریزانى پێویستیشمان نه‌بوو تاكو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران بتوانن بۆشاییهكمان پڕ بكه‌نه‌وه، په نا به‌خواى گه‌وره بۆ قۆناغی دووه‌م یاریزانى پێویست ده‌هێنین هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى راهێنه‌ران تیپه‌كه ببه‌ینه قۆناغێكى باشتر له خولى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
