ته‌نیا بیر له ئه‌نجامى زیاتر ده‌كه‌مه‌وه بۆ مێژووی خۆم
مینا حه‌سه‌ن یاریزانى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
ته‌نیا بیر له ئه‌نجامى زیاتر ده‌كه‌مه‌وه بۆ مێژووی خۆم
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى به سه‌رجه‌م یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن له شارى سلێمانى، تیپى تۆپى سه‌رمێزى كچانى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراقدان كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یاریزانان و یانه‌كانى عێراق و كوردستانن و خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك له كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش مینا حه‌سه‌ن ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى سه‌رمێزی كوردستان و عێراقیش یه‌كه‌مى ئاستى پێشكه‌وتووانى عێراقیه و یاریزانى ههڵبژاردهكهشه ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1997ى پارێزگاى سلێمانی خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆمه، جگه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ یانه‌ى غازى جنوب و سناعه و تارمیه و ئارماى توركی یارى كردوه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
- له ئێستادا به شێوه‌یه‌كى گشتى باشه له چاو ساڵانى رابردوو.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
- به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى ده‌بێت بۆ دواكه‌وتنى ئاستى یاریزان.
*وه‌كو كچه پاڵه‌وانێك پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێزى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- زیاتر كردنى پاڵهوانێتیهكانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و دانانى راهێنه‌رى به ئه‌زموون بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ى كه له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى ده‌كه‌ن.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- كه‌مى پاڵه‌وانێتى و خزمه‌ت نه‌كردنى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێزه‌وه ئه‌وانه گرفتى سه‌ره‌كین.
*چۆن بوو په‌یوه‌ندیت به یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد؟
- سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنم له یانه‌ى پێشمه‌رگه بووه له ساڵى 2014 یه‌كه‌م یاریزان بووم له درووست روونى تیپی كچانى پێشمه‌رگه به‌شداربووم .
* به نیازى چی بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك له‌م یارییه؟
- له ئیستادا ته‌نیا بیر له ئه‌نجامى زیاتر ده‌كه‌مه‌وه بۆ مێژووی خۆم و یانه‌كه‌م و ووڵاته‌كه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان و عێراق پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-به لاى من شتێكى ئاساییه.
*له خێزانه‌كه‌ت به ته‌نیا وه‌رزشكارى ؟
- نه‌خێر باوكم پاڵه‌وانى عه‌ره‌ب بووه له یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایدا.
*داوكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی له كوردستان چیه؟
- داواكارم بتوانن له ئاست ئه‌و بهرپرسیاریهتیهدابن كه پێیان دراوه به ئه‌مانه‌ته‌وه كار بۆ هه‌مووان بكه‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- بتوانم له ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بی له ریزى باشترینهكانبم.
*له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزی عێراق داواكراوی؟
- به‌لێ ماوه‌ى پێنج ساڵه یاریزانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌م و خاوه‌نى مه‌دالیاى برۆنزی عه‌ره‌بیم و یه‌كه‌مى ئاستى پێشكه‌وتنم له ئاستى عێراق.
*گرێبه‌ستت بۆ هاتووه له یانه‌كانى تر‌ى عێراق؟
- به‌لێ له چه‌ندین یانه گرێبه‌ستم بۆ هاتووه.
*به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- به یاریزانى جیهانى ته‌تیانا بلینكۆ سه‌رسامم.
*ده‌ته‌وێ چى بلێ له كۆتایدا؟
-زۆرسوپاس بۆ خانه‌واده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵشتى گه‌وره‌بوون بۆ من سوپاس بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یانه‌ى پێشمه‌رگه و مامۆستا ماندوو نه‌ناس به‌لێن حه‌یده‌ر جێگاى شانازییه بۆ هه‌موو عێراق، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵانى خۆشه‌ویست بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كات.
