گرفتى دارایى یانه‌ى هه‌لۆى بێبه‌ش كرد
گرفتى دارایى یانه‌ى هه‌لۆى بێبه‌ش كرد
دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له به‌رێوه‌چوونى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى هه‌لۆى نوێنه‌رى ده‌ڤه‌رى بارزان وه‌كو یه‌كه‌م یانه‌ى خوله‌كه كشانه‌وه‌ى له خولى نایابى یانه‌كانى كورسدتان راگه‌یاند، هه‌ر چه‌نده هه‌موو سالێك یانه‌ى هه‌لۆ به‌ر له ده‌ستپێكى خوله‌كان هاواری هاوكارى كردنى دارایى ده‌كات، به‌ڵام هاوكارى پێویستى به ده‌ست ناگات، ئه‌مساڵیش بڕیاره گه‌وره‌كه‌یان دا به كشانه‌وه له خولى نایابى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بابه‌تى ماددی تاكه هۆكارى سه‌ره‌كى كشانه‌وه‌مان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده ئێمه سه‌ره‌تاى به‌رێوه‌چوونى خولى نایابى كوردستان پێمان خۆش نه‌بوو كه به‌شدارى خولى نایابى كوردستان بكه‌ین، چونكه بارودۆخى خۆمان ده‌بینى كه به‌م ئیمكانیه‌ته كه‌مه و نه‌بوونى یاریزان ودوو ساڵه له نایابین هیچ كه‌س هاوكارى نه‌كردووین، بۆیه خۆبه‌خه‌شانه یارى ده‌كه‌ن دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و پاره‌مان له ماڵه‌وه هێناوه بۆ پێدانى مووچه‌كانیان ئه‌وانیش فه‌قیرن، یاریزان مووچه‌ى نه‌بێ چۆن یارى پێ ده‌كرێت، پاره‌یه‌كى زۆرمان پێویست بوو بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى تیپه‌كه ئه‌و براده‌رانه‌ى هاتنه شوێنى ئێمه ئه‌و دوو مانگه تیپه‌كه‌یان بێ سه‌روبه‌ر كرد و زه‌حمه‌تى زۆرمان ده‌بینى بۆ راست كردنه‌وه‌ى تیپه‌كه زیاتر له شه‌ش یاریزانى و پاره‌ى پێویستى ده‌ویست بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه چاك بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مان دا.
كارزان كانه‌بی
