بروسك پلانى تۆكمه‌ى داناوه
بروسك پلانى تۆكمه‌ى داناوه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك ئه‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتووه بۆ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش پلانى تۆكمه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه له یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كه‌كانیش هه‌نگاوێكى تر بنێ بۆ گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیپه‌كه كۆمه‌لێك یاریزانى باشى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ناوی بروسك بچێته‌وه نێو تیپه گه‌وره‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه محه‌ممه‌د حه‌مه خان سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ماوه‌ى مانگێكه ئاماده‌كارییه‌كى چڕمان ده‌ست پێ كردوه بۆ وه‌رزى نوێ خولى پله یه‌كى كوردستان، پشتمان به یاریزانانى یانه‌كه‌مان و چه‌ند یاریزانێكیشمان هێناوه له ریزى یانه‌كانى شه‌قلاوه و ئارارات و سۆران و هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى به‌م یاریزانانه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ین له‌م وه‌رزه، حه‌مه خان گوتیشى" ئامانجى ئێمه وه‌كو یانه سه‌ره‌تا مانه‌وه‌یه له خولى یانه پله یه‌كه‌كان، ئینجا به‌ده‌ستهێنانى پلێتى سه‌ركه‌وتنه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ستافی راهێنه‌رانیش له هه‌ریه‌ك له مامۆستا كه‌یفی و مامۆستا كارزان و كاپتن هێرش پێكدێت ده‌مانه‌وێ به‌م ستافه راهێنه‌ره ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین، له باره‌ى گرێبه‌ستى یاریزانانیش حه‌مه‌خان گوتیشى" سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى بروسك به مووچه یارى ده‌كه‌ن و هیچ گرێبه‌ستێكمان نییه له‌گه‌ڵ یاریزانان، ئه‌گه‌ر پێویستمان به یاریزانان بێت له هێله‌كانى یارى كردن، ره‌نگه ئێمه بتوانین یاریزانى تریش بهێنین، به‌ڵام جارێك ته‌نیا هێله‌كان پڕ ده‌كه‌ینه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین له‌كام هێل كه‌م و كوریمان هه‌بێ له‌و هێله یاریزانى ئاست به‌رز ده‌هێنین، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش هه‌موو پاڵپشتین بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه‌مان به‌رز بێته‌وه بتوانین ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین و گرفته‌كانیشمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین هه‌ر كاتێك دووچارى بووینه‌وه، متمانه‌ى ته‌واومان به یاریزانانى خۆمان هه‌یه كه ده‌توانن كێبڕكێ سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بكه‌ین له خولى پله یه‌كى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
