وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست پێ كردنەوەی وتوێژەكانی ڤیەننا دووسێ مانگی پێویستە

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست پێ كردنەوەی وتوێژەكانی ڤیەننا دووسێ مانگی پێویستە

 

 

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران دیدارێكی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان سازكردبوو لە بەشێكی ئەم دیارەدا ناوبراو ڕایگەیاندبوو كە ئێران هەوڵ نادات خۆی لە گفتوگۆکان بدزێتەوە، حکومەت ئەو گفتوگۆیە بە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە دەزانێت کە درەنجامێکی گونجاو بەرهەم بهێنێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی ئێران.

عەبدوڵاهیان ئاماژەشی بەوە كردبوو كە وتووێژەكانی ڤیەننا یەکێکە لە پرسەکانی ڕێبازی دەرەوەیی و ئەجێندای حکومەت. دووپاتیشی كردەوە كە لایەنەکانی دیكە باش دەزانن پرۆسەیەکی دوو سێ مانگی پێویستە بۆ حکومەتێکی نوێ تا خۆی دادەمەزرێنێت و دەستدەکات بە بڕیاردان.

جێگەی باسە كە دانوستانەکان لە 20ی مانگی حوزەیراندا دوای دوو ڕۆژ لە سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، ڕاگیران و هەتا ئێستاش هیچ کاتێک بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو دیالۆگە دیاری نەکراوە.

بە پێی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتووێژە ڕاگیراوەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا ڕەنگە هەتا دوو سێ مانگی دیكەیش دەست پێ نەکەنەوە.

Top